بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق، ڕۆژی شەممە لە پەیامێکدا لە توییتێڕەکەی جارێکی تر پشتیوانیی تۆکمەوتەواوی خۆی لە ڕێشاندانەکانی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعییەتی باڵای عێراق بە تایبەت لە بارەی ئامادەکرانی یاسای هەڵبژاردن ڕاگەیاند.
عەممارحەکیم پێی داگرت:ڕێشاندانەکانی ئایەتوڵڵا سیستانی بەتایبەت لە بارەی خێراکردنەوەی ڕەوتی ئامادەکردنی یاسای هەڵبژاردن دەبێتە هۆی گەڕانەوەی متمانەی گەلەکەمان.
مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق حەوتەی ڕابردوو وێڕای پێداگرتن لە سەر ڕەوتی ئاشتیانە بوونی خۆپیشاندان و شەرمەزار کردنی هەرچەشنە بەکارهێنانێکی توندوتیژی، داوای پەسەند کرانی خێرای یاسای هەڵبژاردنی عێراقی کرد، بە جۆرێک کە ببێتە هۆی بووژانەوەی متمانەی خەڵک.
حەکیم هەروەها لە خواستی یاسایی خۆپیشاندەرە ئاشتی خوازەکانی عێراق پشتیوانیی کردو لە بارەی بەهەند نەگرتن و پک خستنی وەدی هێنانی ئەو داخوازییانە وشداریی دا.
خولی تازەی ناڕەزامەندییەکانی جەماوەری عێراق لە ٢٥ی ئۆکتۆبەرەوە بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە زۆربەی شارەکانی عێراق لەوانە بەغدا دەستی پێکراوە. جەماوەری عێراق داوای خەباتی دژی گەندەڵی و ئەنجام گرتنی چاکسازی دەکەن بە مەبەستی باشتر بوونی ڕەوشتی گوزەرانیان.
کەچی بەعسییەکان و بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش و بڕێک لەو ڕەوتە لادەرانەی کە لە لایەن ڕۆڵگێڕانی دەرەکی و بە تایبەت ئەمریکاو ڕژێمی زایونی و عەرەبستانی سەعودییەوە داکۆکییان لێ دەکرێت، ناڕەزامەندییەکانی جەماوەری عێراق بەرەو توندوتیژیی نێو شەقام و بازاڕ پاڵ پێوە دەنێن.
دەوڵەتی عێراق لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا چوار هەگبەی پێشنیاری بە تەوەرەی دابین کردنی خواستی ناڕازییان ئاراستە کردووە.
.........
340